ئێوارەی جومعە وا لە ڕادیۆ
بڵاوی کردەوە گرانییی جۆ
لە بێ شانسی خۆم زۆر سەرم سوڕما
زانیم کە هەموو ئیشم کەوتە دوا
چونکە گرانیی جۆ ئەتچەوسێنێ
پەکت ئەکەوێ زەڕەت نامێنێ
ئەبێت بە کلک هەڵت بسێنن
لە کار ئەکەوێت مەر گوت بۆ بێنن
کە جۆ گران بێ ئەکەویت لە کەڵک
لاکت ئەخەیتە ئەبەر دێڵەسەگ
منیش قوڕ بە سەر ئەکەومە خەسار
کەرێکی وەک تۆم دەرچێ لە ژێر بار
ئێستا کە بە کوڵ ئەلاڵێمەوە
لە قاپیی خوا ئەپاڕێمەوە
جۆ گران نەبێت هەتاکوو بەهار
تەویلەت ئەکەم لە ناو مێرغوزار
لووت بکەیتە با باش بزەڕێنی
گشت بارە قرچەی دەغڵم بۆ بێنی
وەڵامی هاوڕێکە:
بیستوومە بۆ جۆ حاڵت خراوە
نەمزانی وەها ڕەنگت نەماوە
سەگە ڕەشەکەی دەشتەکەی گۆبان
بۆچ ئیسقات ناکەی بچی بۆ جاپان
دائم ئەوەڕی وەک سەگ لە پاڵۆ
بۆچ قاچم ئەگری من وام لە ماڵۆ
کەرە کوڵەڕەش مینە گورگی بەگ
بۆچ پێم ئەوەڕی دائیم وەکوو سەگ
حەیات بێ تۆزێ شەرمت بمێنی
دائیم وەک ماکەر هەڵ ئەتیزکێنی
خۆ من شاعیر نیم مینە خەڵفاوی
لە داخ کێرما ڕەنگ بزڕکاوی
هیچ عاجز مەبە تێتە خزمەتت
حورمەتت ئەگرێ هەر چۆن بتەوێت
من باش ئەزانم شاعرێ چاکی
بیبڕمە قنگت کێرەکەی کاکی
تەجاوز مەکە بە ڕشتەی مەزڵووم
بچێ بە دواتا کێر نامەعلووم