ئاڵەکۆک

مینە جاف add_a_photo
مینە جاف دیوانی مینە جاف
٤٢. ئە هەر کوێ ئەچم لاشەی جوانانە
ئە هەر کوێ ئەچم لاشەی جوانانە
یا لە ژێر دیوار یا لە قەبرانە
هەر لاوی کوردی شوومە بە چۆڵۆ
لاشەی وا بە ژێر بەفر و سەهۆڵۆ
چەند کچی تری شۆڕی شۆخ و شەنگ
ڕوومەت پەڕەی گوڵ لێو لەعلی فەرەنگ
لە شیرن خەودا دیواری خانۆ
کەوت بە سەریانا و لە ژێریا مانۆ
چەن گەورە ماڵی میر و بەگزادە
هەمووت کاول کرد نەما ئەساسی
ساحێوی وێڵ بوو مرد بە کەساسی
سی هەزار کەست کردە ئاوارە
پەنایان بن بەرد یا بەر موغارە
خۆت ئینساف بدە ئەی چەرخ تۆ خوا
ئەم جەورە کە تۆ کردت کەس ئەیکا
نازانم چی بڵێم کۆنی کەچ ڕەوشت
ناکەس پەرەست و شوومی بە سۆزشت
لە خوام گەرەکە نەتبێ ڕەهایی
نەبینی خۆشی و ڕۆژی ڕۆشنایی
بۆ هەموو ساڵێ بە دڵی غەمگین
بە ئاوی چاو و فرمێسکی خوێنین
چینی نەونەمام، بێنێتە بەرهەم
بە سزا و مەینەت بێنێتە بەرهەم
لە ناکاو وەکوو دوژمنی پڕقین
شادیمان ئەکەی بە گریان و شین
ئەیان دەیتە بەر شمشێری ئەجەل
ئەیبڕی ڕیشەی نیشات و ئەمەل
دەک فەلەک ڕەببی هەر خەم بەرگت بێ
هەموو کاتێکت سزای مەرگت بێ
نەبینی شادی و نشاتێ لە ژین
چونکە گشت ساڵێ ئەمانخەیتە شین
بۆ لافاو و بوومەلەرزەی ساڵانی ١٩٥٧و ١٩٥٨

پەراوێز edit