ئاڵەکۆک

مینە جاف add_a_photo
مینە جاف دیوانی مینە جاف
١٨٣. کوا نەتیجەی مەکتەب و تەحسیل و کرد و کارەکەت
کوا نەتیجەی مەکتەب و تەحسیل و کرد و کارەکەت
پێم بڵێ چی بوو حوسوولی زەحمەت و ئازارەکەت
بۆ چی وات زانیوە عرفان تەرکی نوێژ و ڕۆژووە
یا بەمە بووی بە مونەووەر لاریکەی سیدارەکەت
ڕەنگە وات دانابێ خوێندن کافری و بێ دینییە
یا وەکو گودلە و تەراش تەنویر ئەکا ئەفکارەکەت
کەی بە گودلە و سوێڵ بڕین بوونە مونەووەر ئەجنەبی
خەڵق بە تەییارە و زەرێلی تێنە ناوی شارەکەت
پارەکەت لێل خۆت بەرە بۆ مەکتەبی ئەڵمان و ڕووس
گوێ لە مینە بگرە! لاچۆ! بێ فەڕە دینارەکەت
بۆ ئەو منداڵە بەگزادانەی ساڵی ١٩٣٧ کە نەیانتوانی لە شاری کفری و سلێمانی و باقووبە خوێندن تەواو بکەن بە دەس بەتاڵی گەڕانەوە.

پەراوێز edit