شاعیر: مینە جاف کتێب: دیوانی مینە جاف سەرناو: کوا نەتیجەی مەکتەب و تەحسیل و کرد و کارەکەت سەبارەت: بۆ ئەو منداڵە بەگزادانەی ساڵی ١٩٣٧ کە نەیانتوانی لە شاری کفری و سلێمانی و باقووبە خوێندن تەواو بکەن بە دەس بەتاڵی گەڕانەوە. کوا نەتیجەی مەکتەب و تەحسیل و کرد و کارەکەت پێم بڵێ چی بوو حوسوولی زەحمەت و ئازارەکەت بۆ چی وات زانیوە عرفان تەرکی نوێژ و ڕۆژووە یا بەمە بووی بە مونەووەر لاریکەی سیدارەکەت ڕەنگە وات دانابێ خوێندن کافری و بێ دینییە یا وەکو گودلە و تەراش تەنویر ئەکا ئەفکارەکەت کەی بە گودلە و سوێڵ بڕین بوونە مونەووەر ئەجنەبی خەڵق بە تەییارە و زەرێلی تێنە ناوی شارەکەت پارەکەت لێل خۆت بەرە بۆ مەکتەبی ئەڵمان و ڕووس گوێ لە مینە بگرە! لاچۆ! بێ فەڕە دینارەکەت ++++++++++++++++++++++