ئاڵەکۆک

مینە جاف add_a_photo
مینە جاف دیوانی مینە جاف
١٨٢. ڕۆڵە حەمە گیان وەرە گوێ شل کە
ڕۆڵە حەمە گیان وەرە گوێ شل کە
بزان چی ئەڵێم هەمووی لە دڵ کە
کوڕم من و تۆ ئەمڕۆ زەبوونین
گیرۆدەی دەستی دوژمنی دوونین
ئەگەر ئەپرسیت بۆ چی زەلیلم
تەنگاییم چییە لە بەر چی دیلم
کوڕم زەبوونی ناو حەپسخانە
خۆشتر هەتا کوو حوکمی بێگانە
تۆیش کوردی و مەعلووم بە کورد ناسراوی
بە شیری شیرن کورد گۆش کراوی
دەخیلت بووگم کە چوویتە مەکتەب
ئیمزات دانەنیێ بە ئیسم و لەقەب
هیوا و دڵخواز و ئیسم و نووسینت
هەر کورد بێ و ژیانی کوردان بێ ژینت
نەڵێی بەگزادە وە یا من جافم
بڵێ بە جنس و ناو کوردی سافم
کوڕم بە قورئان ئەگەر وەک من بی
تۆیش وەک من بۆ کورد جگەر کون کون بی
بتکەن بە سەرەک کۆمەڵی وەزیر
لە جێی دڵخۆشی پێی ئەبی دڵگیر
وەک زەهری مارە لە گیان و دڵت
تەوقی زاڵمە خریاوە ملت
ئەگەر بڕوانی لەو بەرزی و زەوقە
لەو تەبریکاتە و لەو شادی و شەوقە
هەر خۆت لە خۆتۆ ئەریق ئەبیتۆ
جاڕس لە ڕۆح و لە گیان ئەبیتۆ
گسک و ئاو کێشی و قاپی بەلەدیێ
بەو شەرتە حوکمی میللەتی خۆت بێ
لە لای نامووس دار وە یا خوێنەوار
خۆشترە لە تەخت وەزیری ئەغیار
ئێوەیش نەمامی تانەی کۆمەڵن
شێری شیر وەشێن ناو هۆز و گەلن
هەڵ دەرە تەماع بگەڕێ بۆ هەل
بۆ بەرزی وەتەن بۆ ژیانی گەل
بۆ حەمەی کوڕی

پەراوێز edit