ئاڵەکۆک

مینە جاف add_a_photo
مینە جاف دیوانی مینە جاف
١٨٠. ڕۆژێ موبارەک پاک و مونەووەر
ڕۆژێ موبارەک پاک و مونەووەر
نوورانی بە نوور ئافاق و کیشوەر
لە خەزنەی لوتفی ساحیبی نعمەت
کریا بە کەرەم ئەو ڕۆژە سەربەست
لە پاشی شوکری ئەڵتافی دادار
من لە بۆ مێژووی کەوتمە ئەفکار
بە حەرفی ئەبجەد کە لێکم داوە
وەنەوشە و شەست پەڕ تاریخ تەواوە
لەدایکبوونی سەربەستی داود بەگ

پەراوێز edit