ئاڵەکۆک

مینە جاف add_a_photo
مینە جاف دیوانی مینە جاف
١٧٩. ڕۆژێ منەووەر بە نووری یەزدان
ڕۆژێ منەووەر بە نووری یەزدان
نۆزدەهەمینی مانگەکەی قوربان
هاتە بەخشینی ڕەحمی زاتی حەی
هەڵگیرا قاپیی خەزێنەی بێ پەی
بەخشیا بە ئەمری سوڵتانی داوار
کوڕێ بە وێنەی گەوهەری شاوار
هەر وەک دەروێشان زاتی بێ هەمتا
من بۆ مێژوویی گەلێ هەوڵم دا
سەحەر هاتفێ فەرمووی بە هیجری
شەست پەڕ و نەسرین بە مێژووی عومری
شاهۆی مستەفا بەگ

پەراوێز edit