شاعیر: مینە جاف کتێب: دیوانی مینە جاف سەرناو: ڕۆژێ منەووەر بە نووری یەزدان سەبارەت: شاهۆی مستەفا بەگ ڕۆژێ منەووەر بە نووری یەزدان نۆزدەهەمینی مانگەکەی قوربان هاتە بەخشینی ڕەحمی زاتی حەی هەڵگیرا قاپیی خەزێنەی بێ پەی بەخشیا بە ئەمری سوڵتانی داوار کوڕێ بە وێنەی گەوهەری شاوار هەر وەک دەروێشان زاتی بێ هەمتا من بۆ مێژوویی گەلێ هەوڵم دا سەحەر هاتفێ فەرمووی بە هیجری شەست پەڕ و نەسرین بە مێژووی عومری ++++++++++++++++++++++