موددەتێکە بۆ ئەهالی کوردی جەرگم لەت لەتە
ئاو لە چاوم سەر ئەکا دێژی شەپۆلی سەر شەتە
دائیما ویردی زوبانم و فکر و دڵمە ئەم قسە
بێ زەمانێ تا نەجاتمان بێ لە ژێر ئەم زیللەتە
بووین بە جێ تانەی حەسوود و خۆش دەماغیی دوشمنان
بەختە هەڵسە وەختی ڕەحمە تاکو کەی ئەم زەحمەتە
پیاوی چاک بن ئیتتحادێ پیاوەکانی کوردسان
خاکی کورد فەوتا نەما هەڵسن زەمانی فورسەتە
حوڕییەتیان دا بە میسر و هەم بە سورییە و عیراق
شەخسییەت دەرکەن لە بەینا ڕۆژی هەوڵی میللەتە
یەکتری تاڵان و کوشتن غایەتێکی باتیلە
شۆڕش و غەوغایی ناو خۆ شیوەیی جەهلییەتە
گشت لە سەر زیادییی یەک بین دەس لە کوشتن هەڵگرن
ئەمڕۆ گشت قەوم و گورووهێ ساحیبی حوڕییەتە
خۆێنەوارانمان ئەکەن کۆشش لە شوێن ئەم غایەیە
تا نەجاتی دەن لە ژێری حوکمی غەیر ئەم میللەتە
خوێنەواران بێ دەس و هەم ئێوە بێ ئەفکار و هۆش
کێ بکا داوای حوقووقێ، قوڕ بە سەر ئەم میللەتە
مینە ڕۆحی خۆی فیدای بەر پێی شوانکتان ئەکا
وەختی خەو ڕابورد و سوبحە، تاکوو کەی ئەم غەفڵەتە