ئاڵەکۆک

مینە جاف add_a_photo
مینە جاف دیوانی مینە جاف
١٤٨. من لە چاوت چاوەکەم سەوداسەرم وەک پیاوی گێژ
من لە چاوت چاوەکەم سەوداسەرم وەک پیاوی گێژ
مەست و مەخموورم نەدیوە خوێن خواری و خوێنڕێژ
تیری برژانگ و برۆت کارێکی وایان کرد لە دڵ
هیچ دەمێ نایکەن بە دڵ سەد خەنجەر و شمشێری تێژ
چاوەکەم مەعلووم ئەزانم چاوەکانت ئەمکوژن
تو خوا بیرە ئە سەر مەیتم بە ئەو حەق دارە بێژ
کوشتەیی خۆمە شەهیدی عیشوەیی دیدە و برۆم
نایتێڵم بیبەیتە قەورا بێ لە قاپیما ببێژ
وەختی ئەم ئەحەد نییە نە ئەلحەد دولبەرا وەک مینە جاف
بێرە سەر مەیتم عەزیزم تۆ لە جێی تەلقین و نوێژ

پەراوێز edit