شاعیر: مینە جاف کتێب: دیوانی مینە جاف سەرناو: من لە چاوت چاوەکەم سەوداسەرم وەک پیاوی گێژ من لە چاوت چاوەکەم سەوداسەرم وەک پیاوی گێژ مەست و مەخموورم نەدیوە خوێن خواری و خوێنڕێژ تیری برژانگ و برۆت کارێکی وایان کرد لە دڵ هیچ دەمێ نایکەن بە دڵ سەد خەنجەر و شمشێری تێژ چاوەکەم مەعلووم ئەزانم چاوەکانت ئەمکوژن تو خوا بیرە ئە سەر مەیتم بە ئەو حەق دارە بێژ کوشتەیی خۆمە شەهیدی عیشوەیی دیدە و برۆم نایتێڵم بیبەیتە قەورا بێ لە قاپیما ببێژ وەختی ئەم ئەحەد نییە نە ئەلحەد دولبەرا وەک مینە جاف بێرە سەر مەیتم عەزیزم تۆ لە جێی تەلقین و نوێژ ++++++++++++++++++++++