جگەرە کێشان سێ چاکەی هەیە
ئینسان پیر ناکا واسیتەی چییە
یەکێ تریشیان قەت سەگ نایگرێ
ئەوی تریشیان دز پێی ناوێرێ
ئەگەر پرسیاریان کرد چۆن سەگ نایگرێ و دز ماڵی نابڕێ و پیر نابێ دەڵێم:
نایەڵێ پیر بێ بە گەنجی ئەمرێ
داییم نەخۆشە و ئەکۆکێ و ئەتڕێ
هەرگیز قەت نانوێ لە تاوی کۆکە
دز وەک جوولەکە زۆر ترسنۆکە
ناتوانێ بڕوا هەرگیز بە بێ دار
بە دار لێی ئەدا بۆی بێ سەگی هار