ئاڵەکۆک

شێخ محەممەدی حیلمی add_a_photo
حیلمی دیوانی شێخ محەممەدی حیلمی
٨. بە ڕازێ تۆپی سەگ تێی خرۆشا
بە ڕازێ تۆپی سەگ تێی خرۆشا
بۆگەن و پیسی دنیای داپۆشا
گڕەی جەهەنەم جۆشی ئاوی کوڵ
بۆ مەلا مرقەی ئامۆزای سەکوڵ
کوورەی جەهەنەم هاتە جۆش و ئاو
زوو حازر کرا بۆ مەلای بەدناو
بە ڕازی نێری بێشەڵانم ڕۆ
چەڵتووک خۆرەکەی شەمێرانم ڕۆ
مووشە و شەلەموون حازر بوون لای ئەو
ئەیان وت مەلای بێ ئیمانم ڕۆ
مرخە کەرەکەی سەر دووکانم ڕۆ
مەراق جێ هێڵی ناو دیوانم ڕۆ
لای جو وەک شەنتۆب لای ئیسلام بەراز
لای باقی مەخلووق عادی و بێ مەجاز
کەس لێی نەدیوە خزمەتی بەشەر
هەر بە سەرخۆشی - - نێرەکەر
تەئریخی فەوتی وا هات بە بیرما
کەر تڕی و تۆپی ڕیا وە - -
مەلا قادر

پەراوێز edit