ئازیز سا دیسان دڵ بوو بە قەقنەس
وا هات بە سەرما لێشاوی هەرەس
ساتێ ناسرەوی دڵەی غەمبارم
ڕوو لە زیادیە غەم و ئازارم
لای من هەر شەوە ڕۆژ هەر نابینم
وەک ناسۆر وایە زام و برینم
هەر ساڕێژ نابێ هەتاکوو ماوم
ڕۆژ ڕۆژ کز ئەبێ و تەم ئەکا چاوم
مەر سا ڕەحمەتی یەزدان بگا پێم
لەمە زیاتر غەم نەیتە سەر ڕێم