ئاڵەکۆک

شێخ محەممەدی حیلمی add_a_photo
حیلمی دیوانی شێخ محەممەدی حیلمی
٢. ئازیز دڵی من پڕ لە پەژارە
ئازیز دڵی من پڕ لە پەژارە
گەرد و خولیەتی ڕۆژ تا ئێوارە
ساتێ نەتبینم دڵ ئەبێ بە ئاو
فرتەفرتمە وەک مەلی ناو داو
گیانە بەسیەتی گوناهم چییە
بە ناز ئەمکوژی گیانم تیا نییە
سا ئیتر ڕەحمێ بە حاڵی زارم
ساڕێژی بکە دڵی غەمبارم
با منیش ساتێ بسرەوم گیانە
حیلمی پیر بووە ڕووی لە نەمانە

پەراوێز edit