شاعیر: حیلمی کتێب: دیوانی شێخ محەممەدی حیلمی سەرناو: ئازیز سا دیسان دڵ بوو بە قەقنەس ئازیز سا دیسان دڵ بوو بە قەقنەس وا هات بە سەرما لێشاوی هەرەس ساتێ ناسرەوی دڵەی غەمبارم ڕوو لە زیادیە غەم و ئازارم لای من هەر شەوە ڕۆژ هەر نابینم وەک ناسۆر وایە زام و برینم هەر ساڕێژ نابێ هەتاکوو ماوم ڕۆژ ڕۆژ کز ئەبێ و تەم ئەکا چاوم مەر سا ڕەحمەتی یەزدان بگا پێم لەمە زیاتر غەم نەیتە سەر ڕێم ++++++++++++++++++++++