ئاڵەکۆک

شێخ محەممەدی حیلمی add_a_photo
حیلمی دیوانی شێخ محەممەدی حیلمی
٢٤. ماکەر ئەزانم تۆش دەردەداری
ماکەر ئەزانم تۆش دەردەداری
تۆش بە وێنەی من ئەکەی زاری
تۆ شێت و شەیدای - - - - -
سرەوتت نییە هەتا بەیانی
بەڵام تۆ وەک من عەیبت بۆ نییە
- - - - دوورە دەستت نییە
لە دەر و دەشت سەوزە گیای بەهار
قاتی کەر نییە زۆرە و بێ شومار
هەر چویتە دەر بە بۆنەی لەوەڕ
دێن بە دەورتا کەر بە زەڕەزەڕ
بە تێری ئەمجا ئەچێتە ماڵۆ
فەوچەی بۆ ئەکەی هەر لە پاڵۆ
هەر من عاشقی مەە جەبینێکم
عاشق بە باڵای نازەنینێکم
بە یادی شیعری عەلی کەمال باپیر «ئەی مانگ ئەزانم تۆش دەردەداری»

پەراوێز edit