ئاڵەکۆک

شێخ محەممەدی حیلمی add_a_photo
حیلمی دیوانی شێخ محەممەدی حیلمی
٢٣. مامەی خۆشەویست شاعیری مەشهوور
مامەی خۆشەویست شاعیری مەشهوور
ڕووناکیت خستە دەشتی شارەزوور
لە گەورە و بچووک سەناخوانی تۆن
سوپاست ئەکەن بە نزیک و دوور
هۆنراوەکانت وەک گەوهەر وایە
دڵ ڕۆشن ئەکا وەکوو پارچەی نوور
حیلمی بەڕاستی، بچووکی تۆیە
زۆر لای بەنرخە دیاری شارەزوور
فازیلی خەیات یادی تۆ ئەکات
پێت ئەڵێ مامەی دڵسۆزی جەسوور
ئومێدم وایە بۆ بەرگی دووەم
باغی میر بێتە سەرلەوحەی ستوور
چونکە بەشداری هونەری تۆیە
پێویستە مەدحی سایەیی تووە سوور
بۆ عەلی کەمال باپیر ئاغا

پەراوێز edit