شاعیر: حیلمی کتێب: دیوانی شێخ محەممەدی حیلمی سەرناو: مامەی خۆشەویست شاعیری مەشهوور سەبارەت: بۆ عەلی کەمال باپیر ئاغا مامەی خۆشەویست شاعیری مەشهوور ڕووناکیت خستە دەشتی شارەزوور لە گەورە و بچووک سەناخوانی تۆن سوپاست ئەکەن بە نزیک و دوور هۆنراوەکانت وەک گەوهەر وایە دڵ ڕۆشن ئەکا وەکوو پارچەی نوور حیلمی بەڕاستی، بچووکی تۆیە زۆر لای بەنرخە دیاری شارەزوور فازیلی خەیات یادی تۆ ئەکات پێت ئەڵێ مامەی دڵسۆزی جەسوور ئومێدم وایە بۆ بەرگی دووەم باغی میر بێتە سەرلەوحەی ستوور چونکە بەشداری هونەری تۆیە پێویستە مەدحی سایەیی تووە سوور ++++++++++++++++++++++