سوورە وەک مەیموون ناو چاوی چرچە
لە سەما کردن عەینی وەک ورچە
سەر خڕ، گوێ قەوی، زمان شەق و شڕ
خۆی خڕ هەڵاڵە، عەینی وەکوو تڕ
بە دەم شیعرەوە کە دێتە سەما
مەیموون لە چاویا بێ شەرمە و حەیا
بە جرت و فرتی جەهالەتەوە
گوێی هونەر لە دەست کەر ئەباتەوە
جێ کونی نییە بە چاویا دیارە
لە کەیوان بۆیان بڕی ئەمجارە