ئاڵەکۆک

شێخ محەممەدی حیلمی add_a_photo
حیلمی دیوانی شێخ محەممەدی حیلمی
١٤. دوو منداڵی ژیرکەلە
دوو منداڵی ژیرکەلە
هاتنە لام بە پەلە
ئەیان گێڕایۆ ورد ورد
سەرکەوتنی گەلی کورد
ئەیان وت ڕۆڵەی گەلین
هەوڵ ئەدەین لەسەر هەلین
بۆ ڕزگاری نیشتمان
هەموو بەخت ئەکەین گیان
تا ئەمرین شان بە شان
ڕزگار ئەکەین کوردستان
دوو منداڵ

پەراوێز edit