ئاڵەکۆک

شێخ محەممەدی حیلمی add_a_photo
حیلمی دیوانی شێخ محەممەدی حیلمی
١٦. سکاڵایەک و واتەی ڕیش چەرموو
سکاڵایەک و واتەی ڕیش چەرموو
بە نیو دینارە نووسینی هەر دوو
ئێستەش هەر وایە بێ کەم و زیاد
خاوەن سکاڵا پێی ئەبێ دڵشاد
مۆری ڕیش چەرموو لە کەل ناوی
هەر کەس بیەوێ بۆی هەڵئەکەنرێ
بە نیو دینارە نرخی بڕاوە
ئەوەی بیەوێ بۆی هەڵکەنراوە
سەعات نەبینرێ نرخی دانانرێ
ماسی لە ڕووبار سەوا ناکرێ
بە زمانی کوردی ئەمە نووسراوە
بۆ ئاگاداری هەڵواسراوە
هەر کەس هاتە لام بیخوێنێتەوە
بۆ ئەم نرخانە نەپرسێتەوە

پەراوێز edit