ئاڵەکۆک

بەختیار زێوەر add_a_photo
ئەی درهەم و ئەی دینار
تاقانەی کۆشک و تەلار
هێزی بەردڵی هەژار
شەمامەی یار و ئەغیار
هەڵسووڕانی ئیش و کار
لە خۆتان دێ بێ ئازار
شیرینیی ئێوەی نازدار
کێوی دێنێتە ژێر بار
من ناڵێم دووسەد هەزار
بەڵام دیناری شینکار
کە ڕووی تێ کردی یەکجار
ئەتبا دیارە و دیار
ئینسانێکی نالەبار
هیچ نەزان و بێ دەمار
هەروەک ئەفەندیی ناوشار
بۆت ئەکا بە خوێندەوار
هەر پارەیە بێ شومار
ئەیبەخشن میر و توجار
بۆ ژیانی بێ غوبار
قەڵایەکە پڕ نیگار
دوژمنێکی هەرزەکار
کە ژینت لێ بکا تار
بۆی بەرە وەکوو سەردار
ئیتر ئەژیت بەختیار
ئەی دەوڵەمەندی ناودار
پێی ڕابوێرە بە ویقار
بەڵام وریابە جار جار
لای خوا نەتکا شەمەزار
ئەی گەنجی لە گیان بێزار
ژیر بە و بەهۆش و بەکار
پارەی خزم و کەسوکار
نەتبا بۆ کۆڕی قومار
ئەی بەختیاری لاسار
لای زۆربەی خاوەن ئەفکار
ئەمڕۆ پاوەن و دۆلار
بوونە سەرچاوەی ئەسرار

پەراوێز edit