ئاڵەکۆک

بەختیار زێوەر add_a_photo
ئەی شەربەکەم ئەی ڕەفیقی فائیق
ئەی بێ غەم و هەم لە گشت عەلائیق
ئەی سەنعەتی شاری جوانی بەغداد
وەی لابەری تێنوێتیی پەریزاد
بۆ نازکی هەروەکوو بلووری
غەم لابەر و، باعیسی سرووری
من خزمەتی تۆ بە فەرز ئەزانم
هەر ڕەونەقی تۆ ئەبێ نیشانم
جوابم بەرەوە ئەکەم سوئالێ
ئەم حەسرەتە با نەنێمە چاڵێ
بۆ چ دائیمی خاڵییە دەروونت
سەرەڕای ئەوە گەرمە ئاوی ڕوونت
ئەو پارەیە دام بە تۆ خەسار بوو
یا تالیعی من خراپ و زار بوو
وەڵامی شەربەکە:
ئەی فائیقی کیسە پڕ لە درهەم
وەی زاڵمی بێ غەمی موعەللەم
ئەوسا کە منت کڕی لە بەغداد
دوورکەوتمەوە لە خزمی دڵشاد
چۆن تۆ دڵت وەک تەنوورە بۆ خوێش
بۆ گەرمی منیش وەهایە ئەندێش
وەک تۆ لە فیراق ئەڕێژی فرمێسک
تەبعەن کە منیش هەمە ڕەگ و ئێسک
ئاو دێتە دەرێ لە هەردوو چاوم
دڵ گەرمم و لەت بووە هەناوم

پەراوێز edit