برایینە! لە خەو هەستن، بەیانە
زەمانی هەوڵ و علیم و حوڕ ژیانە
هەموو قەومێ بە دائیم تێ ئەکۆشن
لە ڕێگەی عیلم و فەندا دڵ بەجۆشن
ئەرێ کوردی فەقیر و بێکەس و غەم
هەتاکەی زەهرەی نادانی ئەنۆشن
برایینە...
وەتەن پڕ لەشکری جەهلە ڕەفیقان
دەری کەین با بە هۆردووی عیلم و عیرفان
برایینە...
بە یەکدڵ با لەبۆ پێشکەوتنی کورد
هەوڵ دەین تا بگەینە قەسدی خۆمان
برایینە...
برایینە ئەگەر زۆر چاک نەخوێنن
لەژێر باری جەهالەتدا ئەمێنن