شاعیر: بەختیار زێوەر کتێب: دیوانی بەختیار زێوەر سەرناو: برایینە لە خەو هەستن بەیانە سەبارەت: لەسەر وەزنی «بنی وطنی» برایینە! لە خەو هەستن، بەیانە زەمانی هەوڵ و علیم و حوڕ ژیانە هەموو قەومێ بە دائیم تێ ئەکۆشن لە ڕێگەی عیلم و فەندا دڵ بەجۆشن ئەرێ کوردی فەقیر و بێکەس و غەم هەتاکەی زەهرەی نادانی ئەنۆشن برایینە... وەتەن پڕ لەشکری جەهلە ڕەفیقان دەری کەین با بە هۆردووی عیلم و عیرفان برایینە... بە یەکدڵ با لەبۆ پێشکەوتنی کورد هەوڵ دەین تا بگەینە قەسدی خۆمان برایینە... برایینە ئەگەر زۆر چاک نەخوێنن لەژێر باری جەهالەتدا ئەمێنن ++++++++++++++++++++++