پەپوولە:
ڕۆژ باش ئەی خوشکی تازە ساڵ
ئەتبینم وەک بووکی ناو ماڵ
باران هەر لە تۆ ئەبارێ
شەونم ڕووت ئەشوا بە جارێ
ئاوت ئەدا و جوانت ئەکا
گوڵ:
ڕۆژ باش و ژیانت چا بێ
دوور بی لەوەی دڵ تێک ئەدا
سەرم سووڕماوە تێ ناگەم
تۆ تەیری یان گوڵ لێرەدا
جوابێ بدە من تێ بگەم
پەپوولە:
ئەبینی من گوڵم ئەفڕم
لە باخانا گوڵێک ئەگرم
ئەو گوڵە تێر تێر ماچ ئەکەم
بۆنی هەڵئەمژم دەمبەدەم
کە خۆشم ویست ئەچم بۆ لای
گوڵ:
خۆشی بۆ تۆ وا سووک باڵی
ئەفڕیت بۆ هەرلا عەوداڵی
بۆ لای گوڵی جوانی بۆن خۆش
سەلامی من بکە پێشکەش
لەپاش ماچ کردن بێرەوە