شاعیر: بەختیار زێوەر کتێب: دیوانی بەختیار زێوەر سەرناو: پەپوولە و گوڵ سەبارەت: ١٩٤٢/٠٧/١١ سلێمانی پەپوولە: ڕۆژ باش ئەی خوشکی تازە ساڵ ئەتبینم وەک بووکی ناو ماڵ باران هەر لە تۆ ئەبارێ شەونم ڕووت ئەشوا بە جارێ ئاوت ئەدا و جوانت ئەکا گوڵ: ڕۆژ باش و ژیانت چا بێ دوور بی لەوەی دڵ تێک ئەدا سەرم سووڕماوە تێ ناگەم تۆ تەیری یان گوڵ لێرەدا جوابێ بدە من تێ بگەم پەپوولە: ئەبینی من گوڵم ئەفڕم لە باخانا گوڵێک ئەگرم ئەو گوڵە تێر تێر ماچ ئەکەم بۆنی هەڵئەمژم دەمبەدەم کە خۆشم ویست ئەچم بۆ لای گوڵ: خۆشی بۆ تۆ وا سووک باڵی ئەفڕیت بۆ هەرلا عەوداڵی بۆ لای گوڵی جوانی بۆن خۆش سەلامی من بکە پێشکەش لەپاش ماچ کردن بێرەوە ++++++++++++++++++++++