ئاڵەکۆک

بەختیار زێوەر add_a_photo
بەختیار زێوەر دیوانی بەختیار زێوەر
٥٥. ئەم کوردە کەوا ئێستە لە هەر مەرتەبە دوونن
ئەم کوردە کەوا ئێستە لە هەر مەرتەبە دوونن
هەر مایلی بێ عیلمیی و دواکەوتن و بوونن
ئیمڕۆ لە جیهانا نییە ئینسانێ بەبێ ئیش
خەڵقی وەتەنی ئێمەیە بێ کار و چەتوونن
تا فیکری بەدی مەسکەنی ناو میللەتی کوردە
باوەڕ بکە تا ڕۆژی حەشر خوار و زەبوونن
ئەی قەومی زەلیل عەسری تەقەددوم سەرە ڕێتە
ئەم عالەمە هەر پێش ئەکەون مەستی فنوونن
عەیبە، حەسەد و بوغز و نیفاق ڕۆژی نەماوە
عیلم و عەمەلە ڕۆحی بەشەر، زینەتی ڕوونن
بۆ خزمەتی ئەمڕۆ و سبەی سەیری غەرب کەن
یەک لەحزە نەبوون غافڵ و ئەربابی شئوونن
تۆش نۆرەتە ئەی میللەتی مەزڵوومە هونەر کەی
خاوەن دڵ و گیان و هونەر و گەرمییی خوونن

پەراوێز edit