ئاڵەکۆک

بەختیار زێوەر add_a_photo
من مەڕم زۆر خۆش ئەوێ بە دڵ و بە گیان
شیرەکەی گوانی ئەدۆشین پاک و جوان
ماست و ماستاو و کەرە و کەشک و فرۆی
لێ ئەکەین، ئەیخۆین پەنیر و مەشکە دۆی
خورییەکەی ئەبڕین و ئەیشۆین پاک هەمووی
بۆم ئەڕێسن کیژ و ژن تاو تاوی مووی
پاش ئەمە ئەیبەم لە بۆ جۆڵایی شار
تار و پۆی بچنێ بە ئیشی وردە کار
ئەیچنێ لێی بۆ جلوبەرگی کوردان
شاڵ و چۆخە و ڕانکی نایاب و جوان
ساڵێ بەرخێکمان بە دیاری پێ ئەدا
گۆشت و قاورمەی ئەخۆین و بێ سەدا
ئەم هەموو نەفعەی هەیە ئەی کاکە گیان
بۆیە زۆرم خۆش ئەوێ بە دڵ و بە گیان

پەراوێز edit