ئاڵەکۆک

بەختیار زێوەر add_a_photo
بەختیار زێوەر دیوانی بەختیار زێوەر
٤٧. کاغەزێک بۆ باوکم لە بەغداوە
بابە! ئەگەرچی ساکنی بەغدادی دڵبەرم
هەرچەند ئەنیسی ئەهلی موجیدد و دلاوەرم
ئەمما کە یادی ئەو وەتەنەم دێتەوە خەیاڵ
دڵ عاجزە، موشەووەشە فیکرم، موکەددەرم
بابە! بە یادی ئەو وەتەنە و ئاو و خاکەکەی
زەڕڕاتی لەش بە یەکتر ئەڵێن من موعەتتەرم
یادێکی مەعنەوی شک ئەبەم لەو وڵاتەدا
تەئسیر ئەکاتە سەر دڵی زاری موحەققەرم
ئەو خاکە پێم ئەڵێ بە تەبیعەت کە گەوهەرم
ئەو ئاوە پێم ئەڵێ بە تەبیعەت کە کەوسەرم
ئەو کوردە پێم ئەڵێ کەیومەرس و سکەندەرم
ئەو ئەهلە پێم ئەڵێ بە شەجاعەت کە حەیدەرم
بەخوا لە دووریی ئەو وەتەنە و ئەهل و خاکەکەی
ڕۆژم بە مانگە، مانگ بە ساڵ، تاجەکەی سەرم
ئەم جەژنە دێمەوە بە لیقای شاد ئەبم ئەگەر
چەرخی فەلەک خەراپی نەکا هەرچی شک بەرم
بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە

پەراوێز edit