جەوابی مەتەڵ شارێکی خۆشناو
وا عەرزت ئەکەم ئەی حورمەت گیراو
لە شاری کوردان جەننەتی سانی
ئەگەر حەز ئەکەی ئەتۆ بیزانی
ئەووەڵی «بێ»یە ئاخرەکەی «هێ»
بێ چەندە خۆشە بانە ئاوا بێ
«با» بۆ موسبەتە «نە» بۆ مەنفییە
بانە دوو هیجا و چوار حەرفییە
ئەووەڵی لابەی «ئانە»ی قیمەتدار
دیوار بڕمێنی «بنە»ی قووەتدار
«هێ»ی لێ لابەری بانێکی بەرزە
یاخوا مەحفووز بێ لە بەڵا و تەرزە