شاعیر: بەختیار زێوەر کتێب: دیوانی بەختیار زێوەر سەرناو: جەوابی مەتەڵ شارێکی خۆشناو سەبارەت: هەڵهێنانی مەتەڵی ساڵح زەکی بەگی ساحێبقران جەوابی مەتەڵ شارێکی خۆشناو وا عەرزت ئەکەم ئەی حورمەت گیراو لە شاری کوردان جەننەتی سانی ئەگەر حەز ئەکەی ئەتۆ بیزانی ئەووەڵی «بێ»یە ئاخرەکەی «هێ» بێ چەندە خۆشە بانە ئاوا بێ «با» بۆ موسبەتە «نە» بۆ مەنفییە بانە دوو هیجا و چوار حەرفییە ئەووەڵی لابەی «ئانە»ی قیمەتدار دیوار بڕمێنی «بنە»ی قووەتدار «هێ»ی لێ لابەری بانێکی بەرزە یاخوا مەحفووز بێ لە بەڵا و تەرزە ++++++++++++++++++++++