ئاڵەکۆک

بەختیار زێوەر add_a_photo
تۆپەکەم شیرینە شکڵی، شەکرە سێوێکە خڕ و جوان
سێوەکە ئەخورێ بەڵام ئەو، بۆ گەمە ئەیهێنمە مەیدان
دائیما بۆ یاری ئەیبەم، بۆ هەوا ئەڕوا کە لێی دەم
دەرئەچێ گەر پێمی لێ خەم، دەنگی وەک تیر دێتە گوێمان
بێنەوە ئەی تیپی لاوان، با بە دەست بیگرین هەموومان
یا فڕێی دەین و بچین بۆی، شەق شەننێنە خۆش و ئاسان
با هەموو بەش بین بە دەستە، دابنێین چاودێر لە خۆمان
هەرکەسێ سەرکەوت بەنازە، زۆر بەدەستە شێری مەیدان
گۆڕینی هەڵبەستی «کرتی ما لحالها»ی محەمەد بەهجەت ئەسەرییە

پەراوێز edit