تا پێ ئەگەم ئەخوێنم
واز لە خوێندن ناهێنمم
خوێندنە چرای ژینم
بۆ خۆ و دوژمن ناسینم
بۆ دوا ڕۆژی ڕووناکم
ئەبێتە هاوڕێی چاکم
خوێندەواران بەڕێزن
گورج و تێر و بەهێزن
بەرامبەر چەرخی گەردوون
هەیانە بازنی ئاڵتوون
هۆزێکی نەخوێندەوار
هەرگیز ناژی بەختیار
چونکە بێگانەی زۆرزان
لەپڕ لێی دێتە مەیدان
هەر بە بێگار ئەیکوژێ
خوێنی لەشی ئەمژێ
دەغڵودانی ئەفڕێنێ
ئەیبا خۆی پێ ئەژێنێ
بام ئەو هۆزەش ڕیسوا بێ
هیچ بە تەنگەوە نابێ
ئینجا هەتا بمێنم
تێ ئەکۆشم ئەخوێنم
دوا ڕۆژ وەک ڕۆڵەی دڵسۆز
ئەبمە پشتیوانی هۆز
بۆ سەربەستیی کوردستان
بەختی ئەکەم ماڵ و گیان