ئاڵەکۆک

بەختیار زێوەر add_a_photo
بەختیار زێوەر دیوانی بەختیار زێوەر
١٧. لە عەشقی حوسنی خەتوخاڵی نێرگسی شەهلات
لە عەشقی حوسنی خەتوخاڵی نێرگسی شەهلات
ئەسیرە چەن دڵی زاری فەقیر و چەن شەهلات
خەیاڵی خامە ئەگەر بێتە وەسفی تۆ خامە
هەزار هەزاری زوبان شێتە بێتە نەغمە سەرات
چ دڵبەرێکی عەجەب دڵبەرێکی ئەی جانا
لە نازی دیدەیی بازت دڵان ئەبێتە فیدات
ئەگەرچی ئێستە هەڵات ڕؤژلە گەل بەعیشوە، بەڵام
کە حوسنی تەلعەتی تۆی دی خەجاڵەتانە هەڵات
مەڵێن لە زەربەیی غەمزەی چ کەس بەرین لە برین
نیشانی زامی دیارە لە پیر و جوانی وڵات

پەراوێز edit