شاعیر: بەختیار زێوەر کتێب: دیوانی بەختیار زێوەر سەرناو: لە عەشقی حوسنی خەتوخاڵی نێرگسی شەهلات لە عەشقی حوسنی خەتوخاڵی نێرگسی شەهلات ئەسیرە چەن دڵی زاری فەقیر و چەن شەهلات خەیاڵی خامە ئەگەر بێتە وەسفی تۆ خامە هەزار هەزاری زوبان شێتە بێتە نەغمە سەرات چ دڵبەرێکی عەجەب دڵبەرێکی ئەی جانا لە نازی دیدەیی بازت دڵان ئەبێتە فیدات ئەگەرچی ئێستە هەڵات ڕؤژلە گەل بەعیشوە، بەڵام کە حوسنی تەلعەتی تۆی دی خەجاڵەتانە هەڵات مەڵێن لە زەربەیی غەمزەی چ کەس بەرین لە برین نیشانی زامی دیارە لە پیر و جوانی وڵات ++++++++++++++++++++++