ئاڵەکۆک

تاهیر بەگی جاف add_a_photo
تاهیر بەگ دیوانی تاهیر بەگی جاف
١٤. عیلاجی دەردی ئیشقی خونچەی لێوی شەککەرباری
عیلاجی دەردی ئیشقی خونچەی لێوی شەککەرباری
گوڵ و شەککەر دەبارێنێ بە حەققەت نوتقی گوفتاری
فەلەک زانی کە دەشکێ ڕەونەقی بازاڕی مانگ و خۆر
شکاندی پەنجەکەم تا من نەنووسم وەسفی ڕوخساری
بە غەمزەی نیم نیگاهی سەد دڵی بێچارە مەحبووسە
لە بابل خوێندوویە ئەفسوون دوو چاوی بیچووە عەییاری
بە شوعلەی شەمعی ڕوخساری دەسووتێ دڵ وەکوو قەقنەس
وتم پەروانەیە، یاڕەب نییە وا بانگ و هاواری
وەکوو یوسف ئەگەرچی موشتەری وەستاوە سەف دەر سەف
وەکوو تاهیر نییە ئەمڕۆ بە جان و دڵ خەریداری

پەراوێز edit