ئەلا ئەی ئەقڵی کۆتایین هەتا کەی مات و داماوی
بە قەیدی نەفسی ئەممارە سەراسەر بۆچی بەسراوی
خەیاڵی هیچ و پووچت وایە دەوڵەت هەم عەنانت بێ
حیسابێکە، کە موحتاجی نەسیبی دوو گەزە جاوی
مەسەل دوونیایە سەییاد و ئەتۆش مورغێکی بێهۆشی
موقەیید بە بە یەک دانە هەتا نەتخاتە ناو داوی
زەمانە هەر وەکوو قەحبە هەم ئاغۆشی هەزارانە
چ سوودێکی هەیە بۆ تۆ کە سەر دانێی لە پێناوی
مەبەستە دڵ بە دونیا تاهیرا بێ سوودە بۆ هەرکەس
مەحاڵە ناگیرێ بۆ تۆ گوریز کە، سا لە گێژاوی