شاعیر: تاهیر بەگ کتێب: دیوانی تاهیر بەگی جاف سەرناو: ئەلا ئەی ئەقڵی کۆتایین هەتا کەی مات و داماوی ئەلا ئەی ئەقڵی کۆتایین هەتا کەی مات و داماوی بە قەیدی نەفسی ئەممارە سەراسەر بۆچی بەسراوی خەیاڵی هیچ و پووچت وایە دەوڵەت هەم عەنانت بێ حیسابێکە، کە موحتاجی نەسیبی دوو گەزە جاوی مەسەل دوونیایە سەییاد و ئەتۆش مورغێکی بێهۆشی موقەیید بە بە یەک دانە هەتا نەتخاتە ناو داوی زەمانە هەر وەکوو قەحبە هەم ئاغۆشی هەزارانە چ سوودێکی هەیە بۆ تۆ کە سەر دانێی لە پێناوی مەبەستە دڵ بە دونیا تاهیرا بێ سوودە بۆ هەرکەس مەحاڵە ناگیرێ بۆ تۆ گوریز کە، سا لە گێژاوی ++++++++++++++++++++++