ئاڵەکۆک

ویساڵی add_a_photo
ویساڵی دیوانی ویساڵی
٦٦. شک ئەبەم شەخسێ لە ڕۆما پێی ئەڵێن مەللا حەسەن
شک ئەبەم شەخسێ لە ڕۆما پێی ئەڵێن مەللا حەسەن
لازمە زەممی بکەن ئەلحەق هەموو ئەهلی وەتەن
چونکە مەشهوورە چرووکیی ئەو لە دونیادا بە عام
ئەو ڕەزیلە نەیدی جارێ غیرەتی بێتە بەدەن
شەش سەدی وەک مارف و بەندی لە برسا کوشتووە
من ئەوا بێگانە بووم، خۆ ئەو برای ئەو بوو عەلەن
ئیسمەکەی فەوتاوە حوسنی نییە خوا بیبڕێ
نەمدی ئیسمی بێ موسەمما لێرە وەک ئەو تا یەمەن
ئەی ویساڵی بەسیە ئیتر قابیلی تەنبیە نییە
لێی گەڕێ با هەر مەحو بێ، ئەو نەجیلەی بێ دەهەن

پەراوێز edit