من کە ڕازی بووم بە خەپلەی هەرزن و نانی شەعیر
مننەتی کوێخا، ڕەئیس خاقان و کەیخوسرەو بە کیر
هەر کەسێ ئەحمەق نەبێ قەت نایەتە مەیدانی من
یەعنی بەم ئەحواڵەوە ئەو بێ بکا لۆمەی فەقیر
چۆن ئەبێ دەرچێ لە دەستم ئەو کەرە خاکی بەسەر
دێم بە گژیا ئەیدڕم فەورەن میسالی نەڕڕەشیر
هەر ئەوەندە گەر بزانم کێیە بەدکاریم ئەکا
هەر بە یەک شەق ئەیگەیێنمە گەرمیانی گەرمەسیر
هەر کەسێ دوژمن بە ئەهلی عیلم و سەیید بێ یەقین
بێبەشە دائیم لە ڕەحمی خالق و مەحرووم لە خەیر
من کە ڕاست و بێ درۆم باکم لە بۆڵەی کەس نییە
چونکە ڕێوی نابێ ئەسڵەن بێتەوە مەیدانی شێر
غەیبەتی ئێمە کەسێ ئەیکا بەبێ جورم و خەتا
با ببۆڵێنێ لە ژوورا لێی گەڕێ وەک ورچی کوێر
غائبانە هەر کەسێ بۆڵە بەسەر من دا ئەکا
لێی گەڕێن هەقیە کە چون دۆکەی ڕژاوە پوورە...
من تەمەننامە لە قاپی حەزرەتی حەییی ئەحەد
دوژمنی ئەم قاپێی ئێمە کە زوو بیخاتە ژێر
ئەی ویساڵی دوژمنی تۆ بزنە، نانی شوانی خوارد
کوێ ئەچێ خاکی بەسەر، ئەیگێم وەختێ هاتە بیر