ئاڵەکۆک

ویساڵی add_a_photo
ویساڵی دیوانی ویساڵی
٣٣. یا رسول الله ببەخشە تۆ گوناهم مەمکە دەر
یا رسول الله ببەخشە، تۆ گوناهم، مەمکە دەر
تۆی پەناهی موزنیبان و شافیعی زەنبی کیبەر
شافیعی ڕۆژی قیام و دافیعی بۆ گشت ئەلەم
هەر لە سایەی لوتفی تۆ مەغفوور دەبێ زەنبی بەشەر
غەرقی بەحری مەعسیەت بووم بەدائیم دڵحەزین
هەر ئەتۆی پشت و پەناهم ڕۆژی پڕ خەوف و خەتەر
هەر ئەتۆی شاهی دوو کەونەین و ڕەئیسی ئەنبیا
تۆی موتاعی ئاسمان، هەم ئەتقیای خەیرول بەشەر
جیبرەئیل هاتوو کە فەرمووی هەڵسە ئەمشەو دەعوەتە
ئەی لە فەیز و ئیلتیفاتت هاتە گوفتوگۆ حەجەر
باعیسی حوببی ئەتۆ بوو هەر دوو دونیا دانرا
ئەی لە شەمعی ڕووی تۆ ڕووناک بووە شەمس و قەمەر
مەنبەعی سیدق و عەداڵەت، ساحیبی وەحی و کیتاب
مەعدەنی عیلم و حەیا و ساحیبی فەتحی زەفەر
هەر ئەتۆی سەرداری عالەم ساحیبی تاج و بوراق
ڕووسیاهم، پڕ گوناهم، مەرحەمەت کە، یەک نەزەر
ئەی ڕەسوولی فیرقەتەین و ساحیبی تەخت و عەلەم
ڕەئفەتت بێ، ئوممەتی تۆم لێرە کەوتووم دەربەدەر
سەییدی بەتحا و یەسریب، واسیتەی عیززی زەمین
ساحیبی غیلمان و حوور و شاریی شەهد و شەکەر
ئەی ڕەسوولی ئینس و جین و چەشمەیی جوود و سەخا
وا لە ئەلتافی عەمیمت گشت عالەم بەهرەوەر
واسیتەی مەنسووخی دینی ئەنبیا و موڕسەلین
ئەی بە فەتحی تیغ بوو دینی حەق بوو موستەقەر
سووڕەتی مەهڕوویی تۆ ئایەی الم نشرح لک
موعجیزەی پاکی ئەتۆ بوو هاتە خدمەت تۆ شەجەر
ئەی بە تیغی نەسرەتی تۆ لات و عوززا سەد لەتە
مونبیسی دینی حەقیقەت، دوشمنی دینی کەفەر
موقتەدایی خاس و عامی ئاسمانی هەم زەمین
واسیتەی مەغفووری زەنبی ئادەم و أم البشر
خاکی بەر پێت سورمەیە بۆ چاوی من یا موستەفا
یەک نیگاهی ئیلتیفاتت دافیعە بۆ گشت کەدەر
بم بە قوربانی عەلی و عوسمانی ذی النورینی تۆ
خۆم بە قوربانی سەگی دەرگای ئەبووبەکر و عومەر
یا موحەممەد، خۆ موحەممەد عاشقی ڕووی تۆ بووە
گەر چی زاهیر دوورە لاکین باتینەن دڵ دەر حەزەر

پەراوێز edit