ئاڵەکۆک

ویساڵی add_a_photo
ویساڵی دیوانی ویساڵی
١٣١. شاهیدم ئەمڕۆ لە باغا غونچەیەکی سەرچڵە
شاهیدم ئەمڕۆ لە باغا غونچەیەکی سەرچڵە
مەنشەئی عەشقی دەروون و مەرکەزی فیکری دڵە
بولبولی دڵ گەر نەبێ سەرمەست بە عەتری میشک و خەت
یەحتەمیل لەم باغە نەڕوا، ڕۆینی ناقابیلە
خزمەتی مزگەوت و حوجرە و خانەقاکەی بۆ چییە؟
ڕەندی عاشق هەر لە مەیخانە مورادی حاسڵە
سونبول و ڕێحانە و مینای لەلا مەتلەب نییە
کۆششی بولبول لە شەودا بەینێکە هەربۆ گوڵە
بێ ڕیا ئێستە ویساڵی عاشقێکی موخلیسە
گەر گوڵێکی پێ نەدەن لەو باغە کاری موشکیلە

پەراوێز edit