شاعیر: ویساڵی کتێب: دیوانی ویساڵی سەرناو: شاهیدم ئەمڕۆ لە باغا غونچەیەکی سەرچڵە شاهیدم ئەمڕۆ لە باغا غونچەیەکی سەرچڵە مەنشەئی عەشقی دەروون و مەرکەزی فیکری دڵە بولبولی دڵ گەر نەبێ سەرمەست بە عەتری میشک و خەت یەحتەمیل لەم باغە نەڕوا، ڕۆینی ناقابیلە خزمەتی مزگەوت و حوجرە و خانەقاکەی بۆ چییە؟ ڕەندی عاشق هەر لە مەیخانە مورادی حاسڵە سونبول و ڕێحانە و مینای لەلا مەتلەب نییە کۆششی بولبول لە شەودا بەینێکە هەربۆ گوڵە بێ ڕیا ئێستە ویساڵی عاشقێکی موخلیسە گەر گوڵێکی پێ نەدەن لەو باغە کاری موشکیلە ++++++++++++++++++++++