سەیری کە عەجەب مەنبەعی ئیحسانە تەوێڵە
ئیمرۆکە کە پایتەختی سولەیمانە تەوێڵە
وەک بورجی سەما، مەتلەعی ئەنواری ئیلاهە
جێی ماهی بەها و شارقی عوسمانە تەوێڵە
مەجنوون و سەراسیمەیە هەرکەس بە ئومێدێ
بۆ دین و جیهان مەلجەئی ئیحسانە تەوێڵە
ناحەق نییە عالەم وەکوو پەروانە دەسووتێن
بۆ ئەهلی دڵان شەمعەی شەبستانە تەوێڵە
بە حەقیقەت عەلییە قائیمی ئیرشادی تەریقەت
سەد شوکر کە جێی شاهی موریدانە تەوێڵە
مەحفووزە یەقین خاکی لە بەدکار و حەسوودان
ئێستاکە کە وا مەنزەری سوبحانە تەوێڵە
وەک نووحە لەبۆ بەحری شەریعەت شەهی مەولا
ئەلحەق لە ئەزەل مەنزڵی شاهانە وەڵە
بەسیەتی ویساڵی مەکە تەعریفی خیسالی
مەعلوومە کە وا ڕەوزەیی جانانە تەوێڵە