بەزمی دنیایی لەسەر ئاغای میراودەلییە
چەرخی ئەم بەختە ئیعانەتدەری میراودەلییە
عالەم و جوملە عەشیرەت لە نزیکان و دوور
سەیری ئەمڕۆ، کە بە دڵ، نۆکەری میراودەلییە
موددەعی حەڵقە بە گۆشێکە، نییە مانەندی
دوژمنی چار تەرەفی یاوەری میراودەلییە
عەکسی فەوقانی بە ڕووناکی لەسەر دنیا کەوت
پەڕتەوی ئاینەیی خەنجەری میراودەلییە
گەر دەبێ مەردی نەبەرد، بەبێ تەن و ساحێب یەد
ساعەتەن حەربەخۆر و بێ سەری میراودەلییە
هەر ئەمیرێ کە بەیداغی بوڵەندی هەڵکرد
پەستی نێو فکری فوتادەیی میراودەلییە
لەشکری فەتحە کە دێت و نییەتی پەروای
تیپی فورسان و سەفی عەسکەری میراودەلییە
پشدەر ئەمڕۆکە کە مەحفووزە لە تابی سەختی
یەکسەری پڕ سەمەری سێبەری میراودەلییە
کەڵەکی چەرخە کە دەڕوات و سەرەوبن نابێ
باعیسی سەولەزەنی لەنگەری میراودەلییە
هەر کە نافەوتێ لە کاکۆی زەفەری یەک دانە
سەبەبی تەسویەیی بێداری میراودەلییە
ئولفەتی جان و تەنی عالەمی ئەم خاکە لە بار
ئاوی باژێڕ و هەوای پشدەری میراودەلییە
فەلەکی دەهرە کە مەعموورە محەممەد ئەک چۆڵ
ڕەوشەنی میهر و مەه و ئەختەری میراودەلییە