ئاڵەکۆک

ویساڵی add_a_photo
ویساڵی دیوانی ویساڵی
١١٧. بۆ کەسێ کە تێ بگا لەم شیعرە مسیلی دوڕە
بۆ کەسێ کە تێ بگا لەم شیعرە مسیلی دوڕە
هەر کەسێ فکری هەیە بیڵێ ئیتر نەیبێ قڕە
کەس نەڵێ ئەم شاعیرە سەیری ئەڵێی بەردی خڕە
خزمەکان بەو زاتە وا حوکمی لەسەر بەحر و بەڕە
بەرخە نێرێ گەر نەنێرێ هەر کەسێ ساحێب مەڕە
دێم بە گژیا ئەیکوژم گەر فی المثل شێری نەڕە
با نەقەومێت وا نەزانن ئەم هەموو شۆڕ و شەڕە
گشت لەسەر کاوڕی کەڕ و بزنی گەڕە

پەراوێز edit