ئاڵەکۆک

ویساڵی add_a_photo
ویساڵی دیوانی ویساڵی
١١١. ئێستە وا مەشهوور بووە ئەم هەرزنە ماڵی منە
ئێستە وا مەشهوور بووە ئەم هەرزنە ماڵی منە
نابێ کەس بیخوا بە کوللی دۆستە یا خود دوشمنە
گەر کەسێ بیخوا بە عەمدەن، یا بە سەهو ئەو هەرزنە
بێشک ئیعلانی ئەکەم، ئەو خۆی و ئەجدادی ژنە
هەر کەسێ یا نەفسی خۆی یا بێ وڵاغی تێی کەوێ
پێی ئەڵێم دووربین نییە، هەم دوور لە عەقڵە وەک بنە
ئەی ویساڵی موژدە بێ زەحمەت وڵاغیش تێی کەوێ
چونکە هی تۆیە کەسێ بیخوا جەزای ئەو کوشتنە

پەراوێز edit