بڵێن ساقی قەدەح پڕ کا، شەرابی بێ ئەسەر نابێ
خریدە جام و ساغیر کا لە ئاخردا زەرەر نابێ
بدا موتریب لە چەنگ و نەی، بە یادی دوڵبەری گۆڵرەنگ
لە خزمەت پیری مەیخانەوە ئیللا موعتەبەر نابێ
وەرن یاران بە دڵشادی بنووشن خەمری یاقووتی
شوکر تۆپی ڕەقیبی سەگ ئیتر خەوف و خەتەر نابێ
بەهاری عەیشی یارانە، لە شوربی مەی مەکە تەقسیر
وەرن لەم بەزمە حازر بن، هەتا بەینێ سەفەر نابێ
بەشارەت بێ دەڵێن دولبەر کە ئەمشەو دێتە مەیخانە
بەبێ گۆبەند و کیف و عوشرەت و سەیر و نەزەر نابێ
ویساڵی دولبەران ئەمشەو بووە حاسڵ لە مەیخانە
نیهالی کۆششی عاشق بەڵێ قەت بێ ئەمەر نابێ
بحمدالله لە بۆ ئینسان، نەما دەرد و غەم و هیجران
موزەییەن بوو بە گوڵ بوستان لە بۆ بولول چەمەر نابێ
لە ڕۆژی وەسلی گوڵ فکرن بەجێ بێڵن مەهی هیجران
کە خورشید بێ لە جێگای، چ ڕەغبەت بۆ قەمەر نابێ
قیاسی پەرچەمی دولبەر لە شکڵی ئەوەللی حوسنە
لە ئیننتاجی لەتیفی ئەو تەبیعەت بێ خەبەر نابێ
چییە شەمس و قەمەر؟ ! لە چاو ئەو سوورەتە یاران
موحەققەق قەت لە دنیادا بە مسیلی ئەو سوەر نابێ
بنۆشی شەەدی ئاسایش لە پیاڵەی گوفتی شیرینی
وەکوو ئەو شەدە وا شیرین لە هیچ شارێ شەکر نابێ
ببۆسن لەعلی مەیگوونی، ئەوە شاهی هەموو لەززەت
هەموو ئەملاکی دنیایی بە یەک بۆسەی سەحەر نابێ
ئەگەر چی زاهیرەن ئەمڕۆ نییە ئەو لەززەتە بۆ من
خوماری ئەم شەوەم ەیچ دەم وەلی خاڵی بەسەر نابێ
وەها مەحروومی دیدار و پەرێشان و پەراکەندەم
کەسێ وەک من لە دنیادا غەریب و دەربەدەر نابێ
مەڵێن ڕووی لە مەیخانە وەرگێڕا کە فەوتا مەیلی جاران
بەوەڵڵا سەیدی دڵ هەرگیز لە قەیدی ئێۆە بەر نابێ
ئەوەندە تاریکە خانەی دڵ لە حەسرەت میێری ڕوخساری
وجوودی ڕۆشنی لەودا بە سەد شەمع و فەنەر نابێ
ویساڵی چونکە موددێکە خەریکی خوێندنی عەشقە
لە فەننی عاشقا هیچ کەس وەکوو ئەو بەهرەوەر نابێ